رێباز حەملان: گۆڕان پابەندی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت نەبووە و یەکێتی رێگرە لە کۆکردنەوەی داهات



رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە نوێترین لێدوانیدا باس لە کۆمەڵێک پرسی جیاواز دەکات و سەبارەت بە حیزبەکەی پێشوتری بزوتنەوەی گۆڕان و پێکهینانی کابینەی حکومەت دەدوێت.

ئاماژە بەوە دەکات کە “گۆڕان پابەندی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت نەبووە و  یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش ڕێگربوو لە کۆکردنەوەی داهاتی خاڵەسنورییەکان”

لە بەشیکی تری قسەکانیدا باسی ئۆپۆزسیۆن دەکات و ئاماژە دەکات بەوەی خەڵک بڕوای بە قسەکانیان نەماوە و متمانە نەماوە لە نێوان ئەو حزبانە و هاوڵاتیانی هەرێم، دەشلێت: ئۆپۆزیسیۆن بەرگەی ئەو واقیعەی ئێستا ناگرێت بۆیە هەڵوێستەکانی بەم ئاراستەیەن و گەر حکوومەت، پەرلەمان و هەموو کوردستان بە ئۆپۆزیسیۆن بدرێت خۆشیان نازانن چییان دەوێت.

سەبارەت بە پرسی هەلبژاردنەکانی ٢٠ ی ئۆکتۆبەر دەلێت: ئەو لایەنانەی ئێستا دەڵێن، ساختەکاری کراوە لە هەلبژاردنێکدا کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی داوە، هەر ئەو لایەنانە بوون داوای رادەستکردنی مووچە و نەوتیان دەکرد بە حکومەتی فیدراڵ.

لە درێژەی قسەکانیدا باسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و دەلێت: پارتی دەیەوێت قەوارەی هەرێمی کوردستان بەهێزبێت، بۆیە دەیەوێت حکوومەتێکی سەرتاسەریی پێکبهێنێت و دەرگای پارتی بۆ هەموو لایەک کراوەیە و ڤیتۆی بەسەر هیچ لایەنێکەوە نییە، کۆمەڵێک خاڵی سەرەکی هەن وەک پاراستنی بەهێزی هەرێمی کوردستان و دەبێت لایەنەکان گوێڕایەڵی ئەم خاڵانە بکەن.

 

مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
پێت مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
لەماوەی شەش کاتژمێر دزێک دەستگیردەکرێت و تەواوی پارەکەش بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنرێتەوە
دوات لەماوەی شەش کاتژمێر دزێک دەستگیردەکرێت و تەواوی پارەکەش بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنرێتەوە
پەیوەندیدر