دوای ئەوەی لەکاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانی ٢٠٢٤/١٠/٢٠ لەناوبازاڕی شاری سلێمانی دزێک قاسەی دوکانێک دەبڕێت و بڕی ( ٥٧ )ملیۆن دیناری عێراقی دەدزێت و راستەوخۆ تۆمەتبار تەواوی پارەکە لەمەخزەنێکدا دەشارێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ ڕووداوەکە دەستپێکرد و بەسوود وەرگرتن لەتۆڕی کامێراکانی چاودێری دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەماوەی ٦کاتژمێر تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستنیشانکرا و دەستگیرکرا، تەواوی پارەکەش بۆ خاوەنەکەی گەڕێندرایەوە.
لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی(٤٤٣) لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەکەیسەکەی بەردەوامە.
ڤیدیۆکە لە تیلیگرامی تۆڕی میدیای خەلکەوە ببینە: