د. ئاوات واژەیی، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و گەشە چەند ڕێنماییەكی بۆ دایكان و باوكان و خوێندنگەكان بڵاوكردۆتەوە، بۆ ئەوەی خواردنی تەندروست بدەن بە خوێندكاران تاوەكو چالاكی و تەركیزی منداڵەكە و گەشەی بەردەوام بێت.
ژەمی بەیانیان : زۆر پێویستە منداڵەکەت ئەم ژەمە بخوات، چونکە بەهۆیەوە چالاکی و تەرکیزی باشتر دەبێت بەدرێژایی ڕۆژەکە .
خۆراکی چەور : خۆراکی چەور یا سوێر یا زۆر شیرین مەدە بە منداڵەکەت، تا لە مەترسی قەڵەوبوون بیپارێزیت .
خواردنەوەکان : با منداڵەکەت خواردنەوە و ئاوی میوەی سروشتی بخواتەوە لەبری خواردنەوە گازییەکان تا لە مەترسی شەکرە بیپارێزیت .
حانوتی خوێندنگە: دڵنیابە لەوەی خواردن و خواردنەوەکانی حانوت تەندروستە بۆ نمونە بەرهەمە شیرەمەنییە کەم چەورییەکان .