کۆمپانیای گشتی دروستكراوی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی ئاشکرای دەکات، بریکارەکان بە (7) ملیۆن کیسە ئارد بۆ تەرخانکردنی پشکی هەشتەم ئامادە کراون و پڕۆسەی دابەشکردنی دانەوێڵە بەسەر ئاشەكاندا زۆر بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت.
موحسین نامس، بەڕێوەبەری گشتی دروستكراوی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، زیادبوونی بەرچاوی بەرهەمهێنانی ئارد لە سەرجەم پارێزگاکان بەدی دەکرێت بۆ تەواوکردنی دابەشکردنی پشکی تەواوی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.
ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنە هاوبەشەکان بەدواداچوون بۆ پڕۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئارد دەکەن، بەدەستهێنانی ئامادەیی مەیدانی لە سەرجەم جومگەکانی کارکردن و دوکانی بریکارەكان بۆ دابینکردنی ئارد بۆ خێزانەکان لەچوارچێوەی بەشەخۆراکی بەپێی سیستەمی كۆبۆنی خۆراكی.
جەختیشی كردۆتەوە، سەردانی مەیدانی ئەنجام دراوە بۆ کارگەکانی دانەوێڵە لە پارێزگاکانی بەغدای پایتەخت، هەولێر، دهۆک، دیالە، نەجەف، کەربەلا و زیقار، جگە لە بەدواداچوون بۆ ئامادەکردنی بریکارەکان لە بابل ، سەلاحەدین و میسان و بریکارەکانی پارێزگای بەسرە.
جگە لەوەش لیژنەکانی بەدواداچوونی نانەواخانە و فڕنەکان چەندین سەردانێکی پشکنینیان ئەنجامدا، لەوانە ژمارەیەک نانەواخانە و فڕن لە سەڵاحەدین، کەرکوک و دیالە، بۆ بەدواداچوون بۆ کارەکانیان، بەدواداچوون بۆ ڕادەی پابەندبوونیان بە مەرجەکانی پراکتیزەکردنی پیشەکە و تێبینی سەرپێچیەکان بۆ ڕەوانەکردنی بۆ لیژنە پەیوەندیدارەکان.