وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی ڕاگەیاند.
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممە ( ٢٠٢٤/١٠/٢٨ ) مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەست لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بۆ (خەڵك) ڕایگەیاندبوو، مووچەی مووچەخۆران دابەشکرا، بەڕاستی کارێکی زۆر نا ئەخلاقی و نا پەروردەییە مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستەکان دابەش بکەیت، بەڵام ڕاستگۆ نەبیت لەگەڵ 37 هەزار و 900 مامۆستای وانەبێژدا، کە بەحسابی ئێوە بوونەتە گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ، ئەو داهاتەی کە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی پێ دابەش دەکەن.
ڕاشیگەیاندووە، “حکومەتی کاربەڕێکەر گومان و بێ متمانەیی دروست دەکات لە بیرکردنەوەی ئێمەی مامۆستایاندا لە هەموو بەڵێن و کردارەکانیاندا.”