پێشکەوتووترین ئامێری سیتی سکان لە هەڵەبجە بەگەڕخرا



بە گوژمەی یەك ملیار و 145 ملیۆن دینار ،بە توانای ١٢٨ سلایز ئامێرێکی پێشکەوتوی سیتی سکان لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی فێركاری هەڵەبجە و لەسەر بودجەی حكومەت و داهاتی ناوخۆی سلێمانی دانرا.

د.ئازاد مستەفا، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئامێرەکە یەکێک لە پێشکەوتووترین ئامێرەکانە، کە کۆمپانیایەکی ئەڵمانی فلیپس بۆی دابینکردوین، دەتوانین پێش ئەنجامدانی قەستەرە بەکاری بهێین و دەستپێکێی باش دەبێت بۆ پلانێکی مەودا درێژمان بۆ کردنەوەی سەنتەری نەخۆشیەکانی دڵ و قەستەرە.

وتیشی، ئێمە لەهەنگاوەکانمان بەردەوامین، داوامان لە بانکی هەرێم لقی سلێمانیە، هاوکاری زیاترمان بن وەک چۆن درێغیان نەکردووە تاهەنگاوی گەورەتر و خزمەتی باشتر بە کەرتی تەندروستی بکەین.

دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی بەشێکی مووچەخۆرانی ڕاگەیاند
پێت دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی بەشێکی مووچەخۆرانی ڕاگەیاند
پرۆسەی پێدانی پارە بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەستیپێکردووە
دوات پرۆسەی پێدانی پارە بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەستیپێکردووە
پەیوەنیدر