بڕیارە ئەمشەو ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆر بەڕێوەبچێت و پاڵێوراوی سەرەکیش ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی و یانەی ڕیاڵ مەدریدە.
بەڕێوەچوونی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ لە کاتێکدایە کە 68 ساڵ بەسەر دروستبوونی ئەو خەڵاتەدا تیدەپەڕێت، هاوکات لەماوەی 67 ساڵی ڕابردوودا چەندین یاریزان ئەو خەڵاتەیان بەدەستهێناوە، کە بەشێکیان بەڕازیلین.
باڵندۆری ئەمساڵ وەک ساڵی ڕابردوو بەبێ هەردوو ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بەڕێوە دەچێت، کە زۆرترین جار ئەو نازناوەیان بەدەستهێناوە و ساڵانێکی زۆر کێبرکێیان لەسەر دەکرد.
میسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی بە 8 خەڵات زۆرترین جار بە براوەی بالۆن دۆر دیاریكراوە و كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالیش خاوەنی 5 خەڵاتەو لە پلەی دووەمدایە.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەمساڵ و دوای ساڵانێکی زۆر ئیسپانی ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئەستێرەی دیاری بەڕازیل و یانەی ڕیاڵ مەدرید پاڵێوراوی بەهێزی بردنەوەی خەڵاتی بالۆن دۆرە، بەوپێیەی زۆرینەی شیكەرەوانی تۆپی پێ كۆكن لەسەرئەوەی ڕێگاكانی جۆنیۆر دەچێتەوە سەر بالۆن دۆر.
لە پرۆسەی دیاریكردنی باشترینەكانیشدا كە بەنهێنی بەرێوەدەچێت، 173 ڕۆژنامەوانی جیهانی بەشداری دەكەن لە دەنگدان، بەپێی چەند ئاستێکیش دیاریدەکرێت وەک ئاستی تاكی و یاریکردنی بەكۆمەڵی یاریزان، هەروەها ڕەوشتی یاریزانەکە لە یاریگادا دەكرێتە پێوەر لە هەڵبژاردنی براوەی خەڵاتەكانی بالۆن دۆردا.