سەرۆکی مەهەپە پشتیوانی بۆ پێکەوە ژیانی کورد و تورک لە تورکیا دەربری و دەڵێت”خۆشەویستی کورد و تورک بۆ یەکتر ئەرکێکی هەم ئایینییە و هەم سیاسی”.
ئەمڕۆ یەک شەممە 27ـی تشرینی یەکەم دەوڵەت باخچەلی لە سیمپۆزیەمێکدا کە لە لایەن وەقفی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی زانستە سیاسییەکانی تورک (TASAV) کە لە ناوەندی گشتی پارتەکەی ساز درابوو، وتارێکی پێشکەش کرد و وتی “خۆشەویستی کورد و تورک بۆ یەکتر ئەرکێکی هەم ئایینییە و هەم سیاسی”.
دەوڵەت باخچەلی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وێڕای ئاماژەدان بە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران ڕایگەیاند، هێرش بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکەم، بۆ ئەوەی ئاسایشی نەتەوەییمان نەکەوێتە مەترسییەوە پێویستە بەهێز بین و ناچارین گژوگیا بێ کەڵکەکان لەناو ببەین.
باخچەلی ئاماژەی بەوەشدا، لەو باوەڕەدام کە هەموومان دەست لەناو دەستی یەکتر، دەتوانین لە سەدەی نوێی تورکیادا بگەین بە تورکیایەکی بێ تیرۆر و سەرکەوتوو و خاوەنی ئارامی و خۆشگوزەرانی.
پەیوەنیدر