نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی کاربەڕێکەر گومان و بێ متمانەیی دروست دەکات و ڕاستگۆ نەبوون لەگەڵ نزیكەی 38 هەزار مامۆستا و دەشڵێت: ئێمەش دەستکراوە دەبین لەهەر چالاکیەک ئەنجامی بدەین.
عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، مووچەی مووچەخۆران دابەشکرا، بەڕاستی کارێکی زۆر نا ئەخلاقی و نا پەروردەییە مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستەکان دابەش بکەیت، بەڵام ڕاستگۆ نەبیت لەگەڵ 37 هەزار و 900 مامۆستای وانەبێژدا، کە بەحسابی ئێوە بوونەتە گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ، ئەو داهاتەی کە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی پێ دابەش دەکەن.
ڕاشیگەیاندووە، حکومەتی کاربەڕێکەر گومان و بێ متمانەیی دروست دەکات لە بیرکردنەوەی ئێمەی مامۆستایاندا لە هەموو بەڵێن و کردارەکانیاندا.
وتیشی، “کارێکی زۆر نا ڕەوشتیە لە 27 ی 10ی 2024 دا بیت و کرێی مانگی 7 و 8 و 9ی 2024 نەدرابێت! کوا بەڵێنەدرۆینەکانتان! ئێوە وەک هەمیشە ڕاستگۆ نەبوون لەگەڵ ئێمە “.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەو شایستە ناشایستەیەی، کە داتانناوە پێویستە بەزووترین کات دابەشبکرێت و مانگەکانی 7 و 8ی 2024 مانگی 9ی 2024 وەک گرێبەست دابەشبکرێت وەک یەکەم گرێبەست بوونی مامۆستایانی وانەبێژ.
ئاشكراشی كردووە، “ئەگەر ئێوە یاری بەهەستی ئێمە بکەن، ئەوا ئێمەش دەستکراوە دەبین لەهەر چالاکیەک ئەنجامی بدەین لەپێناو بەدەستهێنانی مافی خۆماندا”.