پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، چوار کەس بەتۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتون لە چەمچەماڵ دەستگیرکران.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە ماڵەکەیدا بڕی 200 ملیۆن دینارو بڕێک ئاڵتونی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا چوار تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن.
ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دراوی ئەمریکیدا.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، تۆمەتبارکان کە سیانیان لەدایکبووی 1999 و ئەوەی دیکەشیان لەدایکبووی 1997ن، دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.