پەرلەمانتارێک: کردنەوەی لقی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین مۆڵەتی ناوێت



پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی لقی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین لە سلێمانی و دەشڵێت، کردنەوەی ئەو دوو بانکە مۆڵەتی حکومەتی هەرێمی ناوێت.

کاروان یاروەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: هەوڵەکان لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق بەردەوامن بۆ کردنەوەی لقی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین لە پارێزگای سلێمانی.

کاروان یاروەیس وتیشی: “کردنەوەی ئەو دوو بانکە لە ژێر ڕێنمایی بانکی ناوەندی عێراقدایە و بۆ کردنەوەیان پێویست بە مۆڵەتی وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم ناکات”.

ئەوەشی خستەڕوو: کردنەوەی لقی ئەو دوو بانکە هاوکار دەبێت بۆ کردنەوەی کارت بۆ مووچەخۆران بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.

کاروان یاروەیس ئەوەشی زیاد کرد، لە گرنگی و خەسڵەتەکانی ئەو دوو بانکە ئەوەیە دەتوانرێت قەرزەکانی خانووبەرەو هەر قەرزێکی تایبەت لەو دوو بانکە بدرێتە هاووڵاتیان و مووچەخۆران.

هاوکات دوێنێ ماڵپەری (بەغداد الیوم) ڕایگەیاند، ڕەزامەندی لەسەر کردنەوەی لقی بانکی رافیدەین و رەشید لە پارێزگای سلێمانی دراوە.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، شوێنەکە لە سەر شەقامی 60 مەتری دەبێت.

وەزارەتی دارایی دوایین مۆڵەت دەداتە مووچەخۆران
پێت وەزارەتی دارایی دوایین مۆڵەت دەداتە مووچەخۆران
چوار کەس بە تۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینار دەستگیرکران
دوات چوار کەس بە تۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینار دەستگیرکران
پەیوەنیدر