خامنەئی: ئیسرائیل هەڵەی کرد و دەبێت لە هێزی ئێران تێبگەیەندرێت



ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە هێرشکردنە سەر وڵاتەکەی هەڵەی کردووە و دەبێت هێز و ئیرادەی ئێرانیان تێبگەیەندرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی خامنەئی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لە تارانی پایتەخت گوتارێکی پێشکەش کرد و لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وتی، “دوو شەو لەمەوبەر بە دڵنیاییەوە هەڵەیان کرد، نابێ ئەو هێرشە گەورە بکرێت و بە بچووک سەیر کردنیشی هەڵەیە”.

وتیشی: “ڕژێمی زایۆنی لەبارەی ئێرانەوە بە هەڵە لێکدانەوەی هەیە. ئەوەیان دەبێ لێ تێک بدرێت. پێویستە لە هێز، توانایی و ئیرادەی ئێران تێبەگەیەندرێن. دەبێ ئەوەیان تێبگەیەنین”.

خامنەیی وێڕای ئاماژەدان بەوە کە، پێویستە بەرپرسان لەم بارەیەوە باشترین کاری پێویست ئەنجام بدەن، داوای کرد وەک ڕابردوو، ئەمجارەش ڕاستەوخۆ وەڵامی ئیسرائیل بدرێتەوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٦ی تشرینی یەکەم، وەک کاردانەوەیەک دژ بە هێرشە مووشەکییەکەی ١ی تشرینی یەکەمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، تەلئەبیب چەند ناوەندێکی سەربازیی لە تاران، خوزستان و ئیلام لە قووڵایی خاکی ئێران کردە ئامانج.

بە پێی راگەیاندراوێکی سوپای ئیسرائیل چەند ناوەندێکی سەربازیی لە ئێران کراونەتە ئامانج و “ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهاتووە”.

تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران هێرشەکانی پشتڕاست کردووەتەوە و سوپای ئەو وڵاتەش لە ڕاگەیاندراوێکدا کوژرانی چوار سەربازی خۆی لە میانی هێرشەکاندا ڕاگەیاند.

چوار کەس بە تۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینار دەستگیرکران
پێت چوار کەس بە تۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینار دەستگیرکران
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بۆ مانگی 10 دیاریکرا
دوات نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بۆ مانگی 10 دیاریکرا
پەیوەندیدر