حزبوڵا داوای چۆڵكردنی 25 ناوچەی سنوری ئیسرائیل دەكات



حزبوڵای لوبنانی داوا لە دانیشتووانی 25 کۆمەڵگەی ئیسرائیل دەکات دەستبەجێ ماڵەكانیان چۆڵ بكەن.

حزبوڵای لوبنانی دانیشتووانی 25 کۆمەڵگەی باکووری ئیسرائیل ئاگاداردەکاتەوە کە ناوچەکانیان بوونەتە ئامانجێکی ڕەوای هێرشەکانیان و داوایان لێدەکات دەستبەجێ ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو ناوچانە بوونەتە شوێنی بڵاوکردنەوە و جێگیربوونی “هێزەکانی دوژمن” بۆیە دەکرێنە ئامانجی هێرشە مووشەکی و ئاسمانییەکانیان.

ئەم ڕاگەیەندراوەی حزبوڵا هاوشێوەی ئاگادارکردنەوەکانی ئیسرائیلە کە بەر لە بۆردومانکردنی ئەو ناوچانەی لەلایەن حزبەکەوە بەکاردەهێنرێن، دانیشتووانەکەی ئاگاداردەکاتەوە.

لیستی مووچەی مانگی 10 رەوانەی بەغداد دەکرێت
پێت لیستی مووچەی مانگی 10 رەوانەی بەغداد دەکرێت
زیاتر لە 80 کەس بە هۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بوونە قوربانی
دوات زیاتر لە 80 کەس بە هۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بوونە قوربانی
پەیوەنیدر