زیاتر لە 80 کەس بە هۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بوونە قوربانی



خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند تورکیا زیاتر لە هەزار جار ناوچەکانیانی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە 82 کەس بوونەتە قوربانی و ئاو و کارەبای زیاتر لە 150 هەزار خێزانیش بڕاوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی زیانەکانی بۆردومانەکانی تورکیا بڵاوکردەوە کە ماوەی چوار ڕۆژە بەردەوامن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تورکیا لە هێرشە ئاسمانییەکانیدا ژێرخان و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاییانی لە جزیرە، کۆبانێ، منبج، تەل تەمر و عەین عیسا کردووەتە ئامانج و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیاش بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر مەدەنییەکان و ڕاگواستنی دانیشتووانی عەفرین.

ئەوەشی خستەڕوو کە هێرشەکانی تورکیا مەترسییەکی گەورە لەسەر دۆخی مرۆیی و خزمەتگوزاری و کۆمەڵایەتیی ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەریی دروست دەکەن و دەرفەتیش دەدەنە دەست گروپە تیرۆریستییەکان و چەتەکان بۆ تێکدانی سەقامگیریی و خۆڕێکخستنەوەیان بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەریی.

خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاشیگەیاند لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا تورکیا هەزار و 31 هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانیان و بە هۆیەوە 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و 65ی دیکەش برینداربوون.

ڕوونیشیکردەوە کە بە هۆی بۆردومانکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای قامیشلۆ، کۆبانێ، عامودێ و درباسیە، کارەبای زیاتر لە 150 هەزار خێزان بڕاوە و ناشتوانرێت ئاویان بۆ دابین بکرێت.

پێشتریش ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردبووەوە کە 30 دامەزاوەی نەوت و غاز و کارەبا بە هۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە پەکیان کەوتووە.

حزبوڵا داوای چۆڵكردنی 25 ناوچەی سنوری ئیسرائیل دەكات
پێت حزبوڵا داوای چۆڵكردنی 25 ناوچەی سنوری ئیسرائیل دەكات
کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا دەکرێت
دوات کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا دەکرێت
پەیوەنیدر