بڕیارە ئیوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، بچێتە بەغداد و لیستی مووچەش لەگەڵ خۆیان دەبەن.
ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لێژنهی دارایی پهرلهمانی عێراق بە میدیای پارتی راگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان وردبینی بۆ لیستی مووچە کردووە، دوای هەڵبژاردن لیستەکە بۆ حکومەتی فیدراڵی دەنێردرێن و مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت.
باسی لەوەشکردووە: پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەوە دەرچووە کە بکرێتەوە موزایەدەی سیاسیی.
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئێستا ئامانجیان هاوتاکردنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ عێراق.
ئەمە لەکاتێکدایە، 17 ی تشرینی یەکەمی 2024 وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە دەستی بە دابەشکردنی کرد و رۆژی پێنجشەممەی رابردوو کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە هات.