بە هۆی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر ژێرخانی ڕۆژئاوای کوردستان، دەیان دامەزراوەی خزمەتگوزاری لە کارکەوتن.
لە 23ی ئەم مانگەوە سوپای تورکیا دەست بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە و بە هۆیەوە دەیان کەس بوونە قوربانی.
سەرباری زیانە گیانییەکان، بۆردومانەکانی تورکیا زیانێکی زۆریشیان بە ژێرخانی ناوچەکانی خۆبەڕێوەبریی گەیاندووە و بە پێی ئامارێک کە ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، 30 دامەزراوە پەکیان کەوتووە لە وێستگەی نەوت و غاز و کارەبا پێکهاتوون.
ئەوەشی خستەڕوو کە تەنها لە کۆبانی 366 گوند بە هۆی بۆردومانکردنی وێستگەیەکەوە، بێ کارەبا بوون.