عەلی باپیر و لاهوری شێخ جەنگی کۆبونەوە



ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (26ی تشرینی یەکەمی 2024) لە شاری سلێمانی مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل کۆبونەوە.
لاهور شێخ جەنگی، لە پەیامەکەیدا ئاماژەی کردووە کە سەردانی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کردووە و  پێکەوە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٢٠ی ئۆکتۆبەریان تاوتوێکردووە.
لە کۆبونەوەکەدا ئاماژەیان بەو ساختەکاری و پێشێلکاریەنە کردووە کە لە هەموو هەڵبژاردنێکدا حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بەرامبەر بە پرۆسەی دیموکراسی و ناوبانگی هەرێمی کوردستان نا بەرپرسیارانە ئەنجامی دەدەن.
ئاماژەشیان کردووە بە ئەو بنەما جێگیرەیانەی کە شەرعیەتی راستەقینەی هێزە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانن و ڕادەی پابەندبونیان بە پاراستنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و داکۆکیکردن لە بەرژەوەندی خەڵک و پارێزگاریکردن لە ناو و ناوبانگی هەرێمی کوردستان و حوکمڕانییەکەی پیشان بدات.
هەردولا هاورابوون لەسەر پارێزگاریکردن لە چاکەی گشتی و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و دەنگ و ئیرادەی راستەقینەی هاوڵاتیان لە هەموو ئاستەکاندا و ئامانجی لە پێشینە پارێزگاریکردنە لە ئیرادەی ئازادانەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان.
ماتۆڕسکیلەکان…تابوتێکی جوڵاو…چێژی خێرایی دەبەخشێتە شۆفێرەکەی و دواتر ژیانی دەبات
پێت ماتۆڕسکیلەکان…تابوتێکی جوڵاو…چێژی خێرایی دەبەخشێتە شۆفێرەکەی و دواتر ژیانی دەبات
کردنەوەی لقی نوێی بانکی رافیدەین و بانکی رەشید لە شاری سلێمانی
دوات کردنەوەی لقی نوێی بانکی رافیدەین و بانکی رەشید لە شاری سلێمانی
پەیوەندیدر