حیزبوڵڵا هۆشداریی چۆڵکردنی دانیشتووان بۆ ٢٥ شوێنی نیشتەجێبوونی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە



لە بەیاننامەیەکی میدیایی سەربازیی حزبوڵڵای لوبنان دەڵێت: بۆ هەموو دانیشتووانی ئەو شوێنانەی لەم بەیاننامەیەدا ئاماژەیان پێکراوە، داواتان لێدەکرێت دەستبەجێ شوێنەکانتان چۆڵ بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو شوێنانە بوەتە شوێنی هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل کە بۆ هێرش کردنە سەر لوبنان بەکاردەهێنرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ناوی شوێنەکانی نیشتەجێبونەکان دیاری کراون کە بریتیە لە: “کیریات شمۆنا، یەسۆد حامعلا، ئایلەت هاشەحار، هاتزۆر هەجلیلیت، کەرمیل، مەعالۆت تارشییە، ئیفین مەناحێم، نەهاریە، ڕوش پینا، شامیر، شال، مێرۆن، کابری، ئەبیریم، دلتۆن، نێڤێ زیڤ، کاتزرین، کفەر حەنینا، مانۆت، بەیت حامێک، کفەر فەرادیم، حەراشیم، بێریا، کەدمەت زوی، و بار یۆحای”.

بەم شێوەیە ژمارەی ئەو نیشتەجێبوونانەی کە لەلایەن حزبوڵڵا فەرمانی چۆڵکردنی دانیشتوانەکانیان بۆ دراوە دەگاتە ٢٥ شوێنی نیشتەجێبون.

کردنەوەی لقی نوێی بانکی رافیدەین و بانکی رەشید لە شاری سلێمانی
پێت کردنەوەی لقی نوێی بانکی رافیدەین و بانکی رەشید لە شاری سلێمانی
هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی موچە بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت
دوات هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی موچە بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت
پەیوەندیدر