هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی موچە بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت



ئەمڕۆ شەممە سەرچاوە ئاگادارەکان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، تا ئێستا وەزارەت لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە بەغدا نەناردووە، کە چاوەڕێی ئەو لیستانە دەکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست پێش ناردنی تەمویلی موچەی مانگی ١٠ بۆ موچە خۆرانی هەرێم.

سەرچاوە ئاگادارەکان لە وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانیان بۆ ئاژانسی شەفەق نیوز لیستەکە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دەنێردرێت.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم دواکەوتنە لەژێر ڕۆشنایی دەستپێکردنی وردبینیکردنی وەزارەتی دارایی عێراقە بۆ لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی یەکەم، لەکاتێکدا فەرمانبەرانی هەرێم چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەکانیان دەکەن.

پێشبینی دەکرێت پڕۆسەی وردبینی و ڕێکارەکانی گواستنەوەی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم چەند ڕۆژێک بخایەنێت دوای ناردنی لیستەکان، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕەنگە خەرجکردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تا سەرەتای مانگی داهاتوو درێژ بکرێتەوە.

سەرچاوەکان لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەیان بۆ دواخستنی ناردنی ئەو لیستانە بۆ بەغدا کردووە، بەهۆی ڕێکارەکانی پێداچوونەوەی ناوخۆ بووە، هەروەها دووپاتیان کردەوە کە وەزارەت کار بۆ دڵنیابوون لە تەواوبوونی پڕۆسەی خەرجکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم لە سەرەتای مانگی داهاتوودا دەکات.

حیزبوڵڵا هۆشداریی چۆڵکردنی دانیشتووان بۆ ٢٥ شوێنی نیشتەجێبوونی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە
پێت حیزبوڵڵا هۆشداریی چۆڵکردنی دانیشتووان بۆ ٢٥ شوێنی نیشتەجێبوونی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە
گۆڕان هەڵوێستی لەسەر ئەنجامی دەنگدان ئاشکراکرد
دوات گۆڕان هەڵوێستی لەسەر ئەنجامی دەنگدان ئاشکراکرد
پەیوەندیدر