پرۆژەی ترام لە کەرکوک پێشنیار دەکرێت



پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەرویجی پرۆژەیەکی گواستنەوە پێشنیار دەکات و دەڵێت” ئامانجمان کەمکردنەوەی جەنجاڵییە”.

ئەمڕۆ 26ـی تشرینی یەکەم، ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ کۆمپانیای سکاندۆی نەرویجی کۆبۆوە، و پرسی جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی گواستنەوە لە سارەکەدا تاوتوێ کرا.

پارێزگاری کەرکوک ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیا نەرویجییەکە پرسی پەرەپێدانی تۆڕەکانی گواستنەوەی لە شاری کەرکوک لە ڕێگەی بەکارهێنانی ترام بۆ گواستنەوەی خوێندکاران و فەرمانبەران و هاووڵاتیانی شارەکە و لە پێناو کەم کردنەوەی جەنجاڵی هاتووچۆ، و ڕێکخستنی لەگەڵ ئەو پێشهاتانەی لە جیهاندا هەیە لە بواری پەرەپێدانی گواستنەوەدا تاوتوێ کرا.

ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژەیەکی تری پێشنیارکراو بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی پردێ کە ئاوی خواردنەوە بۆ شاری کەرکوک دابین دەکات گەڵاڵە کرا، هاوکات  پڕۆژەیەکی پێشنیارکراوی ڕیسایکڵ کردنی خاشاک لە شارەکەدا خرانە بەر باس.

نرخی نەوتی سپی ماڵان بەرزبووەوە
پێت نرخی نەوتی سپی ماڵان بەرزبووەوە
دۆلار بۆ بەشێكی هاووڵاتیانی هەرێم كرا بە 132 هەزار
دوات دۆلار بۆ بەشێكی هاووڵاتیانی هەرێم كرا بە 132 هەزار
پەیوەندیدر