دۆلار بۆ بەشێكی هاووڵاتیانی هەرێم كرا بە 132 هەزار



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، لقی بانكی بازرگانی عێراق لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی دەكرێتەوە و دۆلار بە نرخی فەرمی 132 هەزار دەدات بەو هاووڵاتیانەی گەشت دەكەن.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەك فڕۆکەخانەکانی بەغدا و بەسڕە و شارەكانی عیڕاق، بڕیاریدا بە پێدانی دۆلار بە نرخی (١٣٢) هەزار دینار بە هاووڵاتیانی هەرێم لەڕێگەی ئەم دوو لقەی جێگیر دەكرێت لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی.

ڕاشیگەیاند، هەر گەشتیارێك گەشتی دەرەوەی هەرێم-عێڕاق بكات دەتوانێت تا بڕی (٣) هەزار دۆلار (٣٠) گەڵا بگۆڕێتەوە بە (١٣٢) هەزار دیناری عێڕاقی.

لای خۆشیەوە، د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، پێشتر بە نووسراوی فەرمی داوامان لە بانكی ناوەندی عێراق و بانكی بازرگانی كرد، كە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە هاووڵاتییان لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی دەستپێبكات.

ڕاشیگەیاندووە، ڕەزامەندیی دراوە و بڕیارە لە سبەینێوە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران بەپێی ئەو میكانیزمەی دیاریكراوە دەستپێبكات.

ئاشكراشی كردووە، گەشتیاران دەتوانن تاوەكو سێ هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و هەولێر وەربگرن.

پرۆژەی ترام لە کەرکوک پێشنیار دەکرێت
پێت پرۆژەی ترام لە کەرکوک پێشنیار دەکرێت
چی لەبارەی هێز و توانای بەرگری ئێران و ئیسرائیل دەزانیت؟
دوات چی لەبارەی هێز و توانای بەرگری ئێران و ئیسرائیل دەزانیت؟
پەیوەنیدر