ڕووداوێکی هاتووچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە



لەسەر ڕێگای کەلار- دەربەندیخان نزیک گوندی تازەدێ بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە پێنج کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە) لەسەر ڕێگای کەلار- دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون بەئاراستەی قەزای کەلار هاتووە، لەنزیک گوندی تازەدێ کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە بەربەستی قەراخ ڕێگاکەدا.

ڕاشیگەیاندووە، بەوهۆیەوە شۆفێر و چوار سەرنشین برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

 

چی لەبارەی هێز و توانای بەرگری ئێران و ئیسرائیل دەزانیت؟
پێت چی لەبارەی هێز و توانای بەرگری ئێران و ئیسرائیل دەزانیت؟
بانكی (TBI) بڕیاری كردنەوەی لقی لە هەولێر و سلێمانی دا
دوات بانكی (TBI) بڕیاری كردنەوەی لقی لە هەولێر و سلێمانی دا
پەیوەندیدر