بانكی (TBI) بڕیاری كردنەوەی لقی لە هەولێر و سلێمانی دا



بانكی بازرگانی عێراق بڕیاری كردنەوەی لقی لە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دا و دەڵێت: دۆلار بە نرخی فەرمی دەدەین بە گەشتیاران.

بانكی بازرگانی عێراق (TBI) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان درێژە بە جێبەجێکردنی پلانی فراوانکردنی بانک و کردنەوەی لق و فرۆشگای نوێ دەدەن بە ئامانجی گەیاندنی خزمەتگوزاری بانکی بە هەموو خەڵک.

ئاشكراشی كردووە، “خۆشحاڵین بە کردنەوەی دوو فرۆشگای بانکەکەمان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، کە ئەم فرۆشگایانە خزمەتگوزاری گەیاندنی دۆلار بۆ گەشتیاران پێشکەشتان دەکەن، دوای ئەوەی بڕێك پارەی نەختینە بە دیناری عێراقی لە یەکێک لە بانكەکان دادەنێت لە لقەکانی لە پارێزگاکانی (موسڵ، هەولێر، سلێمانی و دهۆك)”.

جەختیشی كردۆتەوە، فرۆشگاکانمان لە فڕۆکەخانەی هەولێر و فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشوازیتان لێدەکەن، لە ڕۆژی یەک شەممە (27- 10- 2024)، حەوت ڕۆژ لە هەفتەیەکدا و ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا.

ڕووداوێکی هاتووچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە
پێت ڕووداوێکی هاتووچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە
پارتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
دوات پارتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
پەیوەندیدر