کۆمەڵی دادگەری دەرئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند ناکات



ئەمیری کۆمەڵی دادگەری بەشدارینەکردنی حزبەکەی لە پەرلەمان ڕاگەیاند و دەڵێت” ئەو سێ کورسییەمان ناوێت کە پێمان دراوە”.

عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی دادگەری لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکەین کە بە گەرموگوڕی بەشدارییان لە دەنگدان کرد و ڕێژەیەکی باشی بەشداری هەبوون و خودا پاداشتیان بداتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئیسلامدا گەڕانەوە بۆ بۆچوونی خەڵک بناغەیەکی پتەوە و مافی خەڵکە بەرپرسانی خۆی دانێ لە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردندا، و دوای دڵنیابونمان بە ڕێژەی ٪100 کە ساختەکاری زۆر لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان کراوە و پێدەچێت لە دەرەوەی عێراق ئەو کارە کرابێت بۆیە ئەنجامەکە ڕەتدەکەینەوە.

وتیشی، بۆ بەرگریکردن لە دەنگ و خەڵکی خۆمان و بۆ هۆشداریدان بە دەسەڵاتداران بە پێویستی دەزانین ڕایبگەیەنێن کە ناچینە نێو پەرلەمانێکەوە دەستی ساختە و تەزویری زۆری تێدابێت.

ڕاشیگەیاند، ئێمە لە بانگەشەدا باسی ئەوەمان کرد کە چاوەڕێدەکرێت پاکی و دەستی پاکی تێدابێت، بەڵام قسەکانی کۆمسیۆن ڕاست دەرنەچوو و تێڕوانینەکانی ئێمە بەرامبەریان وانەبوو.

وتیشی، حکومڕانانی هەرێم با چاک بزانن بە تەزویر و ساختەکاری براوەنین بەڵکو دۆڕاوی ڕاستین، ئەوەش خەڵک یاتر نائومێد و بی هیوا دەکات، و ئۆباڵەکەشی خۆیان دەیکێشن و لە ئەستۆی ئەوانە.

عەلی باپیر جەختیشیکردەوە، ئەمە مانای ئەوە نییە کە لە پرۆسەی کاری سیاسیدا نابین، چونکە تەنها پەرلەمان و حکموت بوار نییە بۆ کارەکانمان، بەڵکو لەدەرەوە کارەکانمان دەکەین و بە شایستەی خۆمانی نازانین کە بەشداری لەو حکومەتەدا بکەین.

ڕوونیشیکردەوە، ئێمە دەنگمان زۆر لەوە زیاترە کە ڕاگەیەندراوە و ناچینە پەرلەمان ، و چاوەڕوانین لەسەرجەم  ئەو لایەنانەی کە وەک ئێمە ناڕازین و سەرنجیان هەیە هەمان هەڵوێستی ئێمە بگرنەبەر و پرسیار و  نیشانە بخەینە سەر ئەم پرۆسەیە، و دواتر کۆمسیۆن و چاودێران بریار بدەن ، هیوادارم بەدەستی خۆمان زیاتر وڵاتمان بنکۆڵ نەکەین.

پارتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
پێت پارتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
یەكگرتوو بۆ چوونە ناو كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا
دوات یەكگرتوو بۆ چوونە ناو كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا
پەیوەندیدر