سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران پەیامێك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، داوا لە هەموو لایەک دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “سهركۆنهی ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەکەین، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێرانیان کردە ئامانج و داوا لە هەموو لایەک دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو هەوڵێک بدەن بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری پێکدادان و ئاڵۆزییەکان.
ڕاشیگەیاندووە، پەرەسەندنی شەڕ و لێکەوتەکانی، هەڕەشە لە سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە دەکات.