بەهای دۆلار نزیكەی 2 هەزار دینار شكا



بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ناجێگیرە و دوای چەند قۆناغێك لە بەرزبوونەوە، جارێكی دیكە دابەزینی تۆماركرد و ئەمڕۆ نزیكەی 2 هەزار دینار دابەزیوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، بەهای 100 دۆلار بە 152 هەزار و 800 دینار بوو، بەڵام تا دوانیوەڕۆ بەهاكەی شكا.

ڕاشیگەیاند، لە كاتی ئێوارەدا بەهای 100 دۆلار دابەزی بۆ 150 هەزار و 800 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەی سێ‌ ڕۆژە بەهای دۆلار بە بەردەوامی ڕووی لە دابەزین كردووە و هاوكات بەهای تمەنی ئێرانی زۆرترین دابەزینی تۆماركردووە.

ڕەوەند میرزا وتیشی، “بەهای تمەن دابەزیوە و بەهای 100 دۆلار بە 6 ملیۆن و 700 هەزار تمەنە بە حەواڵە و بە 6 ملیۆن و 400 هەزار تمەنە بە كاش”.

 

سەرۆکایەتی هەرێم پەیامێك ئاڕاستەی ئێران و ئیسڕائیل دەكات
پێت سەرۆکایەتی هەرێم پەیامێك ئاڕاستەی ئێران و ئیسڕائیل دەكات
هێرشێکی چەکداری لە ئێران کوژرانی 10 سەربازی لێکەوتەوە
دوات هێرشێکی چەکداری لە ئێران کوژرانی 10 سەربازی لێکەوتەوە
پەیوەنیدر