هێرشێکی چەکداری لە ئێران کوژرانی 10 سەربازی لێکەوتەوە



بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی مهر نیوز ی ئێران هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئێران و لە ئاکامدا 10 سەرباز کوژراون.

ئەمڕۆ شەممە سەرچاوە ئەمنییەکان لە ئێران بە میدیاکانی ئێرانیان ڕاگەیاندووە، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و بەتایبەت لە سنووری نێوان سیستان و بەلوچستان و لە گۆهەرکۆی شاری تافتان هێرشە چەکدارییە ڕوویداوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەربازی ئێران کوژراون.

هاوکات دەسەڵاتدارانی ئێران ئەو کردەوە چەکدارییەیان پشتڕاستکردەوە و تیمی زیاتریان ڕەوانە ئەو ناوچانە کردووە بۆ بەدواداچوونی زیاتر، و چەند تیمێکی کۆمەڵگەی مانگی سوور گەیشتونەتە شاری تافتان و بریندارەکانیان بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستۆتەوە.

هەر بەپێی میدیا ئێرانییەکان، وەزیری ناوخۆ تیمێکی تایبەتی بۆ بەدواداچوون بۆ رووداوەکە پێکهێناوە و لێکۆڵینەوە دەکرێت.

تا ئێستا بە فەرمی ئاماری بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە، ئەوەی هەیە ئاماری کوژرانی سەربازەکان بڵاوکراوەتەوە، کەبەپێی وتەی ئەوان 10 سەرباز کوژراون.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ شەو ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە دەیان موشەکی ئاڕاستەی چەند پێگەیەکی سەربازی و وزەی ئێران کرد، ئەمەش لەپای وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی ئیران دێت کە دوای کوشتنی هەنییە و نەسڕوڵا کردییە سەر ئیسرائیل.

بەهای دۆلار نزیكەی 2 هەزار دینار شكا
پێت بەهای دۆلار نزیكەی 2 هەزار دینار شكا
مەزڵوم كۆبانێ‌: توركیا دەیەوێت ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری نەهێڵێت
دوات مەزڵوم كۆبانێ‌: توركیا دەیەوێت ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری نەهێڵێت
پەیوەندیدر