وەزارەتی کارەبا: 17 بۆ 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاووڵاتییان



وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا لە نێوان 17 بۆ 20 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاووڵاتییان و تا کۆتایی ئەمساڵیش یەکەیەکی تری وێستگەی خورمەڵە دەکەوێتە کار.

ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی کەشوهەوا نە زۆر سارد و نە زۆر گەرمە دۆخی کارەبای نیشتمانی تا رادەیەک باشە و پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بە هاووڵاتییان لە نێوان 17 بۆ 20 کاتژمێرە.

وتیشتی: “خواستی هاووڵاتییان بۆ کارەبا سێ هەزار و 500 مێگاواتە، بەرهەمیش سێ هەزار مێگاواتە، بۆیە خواست زۆر نییە لە چاو بەرهەمدا”.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە کۆتایی ئەمساڵ تا مانگ شوباستی داهاتوو، یەکەیەک لە وێستگەی خورمەڵەی غازی دەکەوێتەکار، کە خۆی لە 500 مێگاوات کارەبا دەبینێتەوە، بە کەوتنەکاری ئەو 500 مێگاواتە دۆخی کارەبای باشتر دەبێت.

 

میسر سەرجەم گەشتەکانی بۆ عێراق و هەرێم ڕاگرت
پێت میسر سەرجەم گەشتەکانی بۆ عێراق و هەرێم ڕاگرت
کۆمسیۆن ئەنجامی ئەلیکترۆنی و جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکانی ڕاگەیاند
دوات کۆمسیۆن ئەنجامی ئەلیکترۆنی و جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکانی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر