ئێران ژمارەی گیانلەدەستدانەکانی هێرشەکەی ئیسرائیلی ڕاگەیاند



ئاژانسی هه‌واڵی تەسنیمی ئێران ڕایگەیاند، دوو سەربازی ئێران، به‌هۆی ئه‌و هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل کوژراون.

ئاژانسەکە لە زاری به‌رگری ئاسمانی ئێرانەوە بڵاویکردووەتەوە، سیستمی به‌رگری وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داوه‌ته‌وه‌ و زیانیان زۆر نییە.

باسی لەوەشکردووە: چەند بنکەیەکی سەربازی لە تاران، خوزستان‌ و ئیلام کراونەتە ئامانج و قەبارەی زیانەکانیش زۆر کەمن‌.

دەشڵێت: لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر قەبارەی زیانەکان دەستپێکردووە.

کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی مەهاباد کوژرا
پێت کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی مەهاباد کوژرا
وتەبێژی حکومەتی عێراق: ئیسرائیل درێژە بە سیاسەتی شەڕەنگێزانە دەدات
دوات وتەبێژی حکومەتی عێراق: ئیسرائیل درێژە بە سیاسەتی شەڕەنگێزانە دەدات
پەیوەندیدر