وتەبێژی حکومەتی عێراق: ئیسرائیل درێژە بە سیاسەتی شەڕەنگێزانە دەدات



وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئیسرائیل درێژە بە سیاسەتی شەڕەنگێزانە و فراوانکردنی ململانێی ناوچەکە و شێوازی هێرشی ئاشکرای خۆی دەدات، ئەمجارەش دەستدرێژیی کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەمرۆ شەممە، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “عێراق پێشتر هۆشداری دابوو سەبارەت بە لێکەوتە مەترسیدارەکانی دەرئەنجامی بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هەڵسوکەوتی دڕندانەی ئیسرائیل بەرامبەر گەلەکەمان لە فەڵەستین و هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان و سووریا و ئێران.”

باسم عەوادی وتیشی: “عێراق بە توندترین شێوە ئەم دەستدرێژییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکات، هاودەنگی و وەستانی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات دەکاتەوە. هەروەها داوای ئاگربەست لە غەززە و لوبنان دەکات. پشتیوانیی هەنگاوی هەمەلایەنەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ پشتگیریی سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکەین.”
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل بە زیاتر لە 100 فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئێران، ئەمەش وەک تۆڵەکردنەوەی هێرشە بەرفراوانەکەی ئێران بوو کە بە مووشەکی بالیستیک لە 1ی ئەم مانگەدا هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.

ئێران ژمارەی گیانلەدەستدانەکانی هێرشەکەی ئیسرائیلی ڕاگەیاند
پێت ئێران ژمارەی گیانلەدەستدانەکانی هێرشەکەی ئیسرائیلی ڕاگەیاند
شووتی بەشەرتی ناو سوور ئەکڕین، بەڵام کاندیدی ناو سپی بێ تام هەڵدەبژێرین
دوات شووتی بەشەرتی ناو سوور ئەکڕین، بەڵام کاندیدی ناو سپی بێ تام هەڵدەبژێرین
پەیوەندیدر