بڕیارە ئەم ئێوارەیە لە یاریگای سەنتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەڕووبوونەوەی نێوان ریال مەدرید و بەرشەلۆنە بەرێوەبەچێت.
ئەمڕۆ شەممە لە یاریگای سەنتیاگۆ بێرنابیۆ کاتژمێر 10:00ی شەو ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەشەلۆنا بەێوە بەچێت، ریال مەدرید لە رووبەڕووبوونەوەكانی پێشووی نێوانیان لە لیگا لە پێشەوەیە بە 79 بردنەوە بەرامبەر 74 بۆ بەرشەلۆنە لەكاتێكدا 35 یاریی نێوانیان بە یەكسانبوون كۆتایی هاتووە.
بەرشەلۆنە ئەمساڵ پێشەنگی خولی ئیسپانی گرتووە بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە نۆ خاڵی بردنەوەی تۆمارکردووە و تەنها شكستێكی هەیە، بەدوایدا ڕیال مەدرید لە ڕیزبەندی دووەم بە 24 خاڵ لە حەوت بردنەوە و سێ یەكسانبوون.
بەرشەلۆنە هەوڵ بۆ بردنەوە دەدات بۆ چەسپاندنی پێگەی خۆی لە پێشەنگیدا و دووركەوتنەوە لە ریال مەدرید بە شەش خاڵ، ڕیاڵ هەڵگری نازناوی وەرزی رابردووشە دەیەوێت بردنەوە بەدەستبهێنێت و ركابەرییەكە بۆ بەدەستهێنانی پێشەنگی قورستر بكات.