گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێم دەستیپێکردەوە



مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئاسمانی عێراق بەڕووی فڕۆکەدا بۆ ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی کرایەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکان بۆ کاتێکی نادیار راگرتووە.

رەزاق محێبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، گەشتی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق بە شێوەیەکی کاتی راگیران، ئەوەش لەپێناو سەلامەتیی گەشتیاران لەو پێشهاتە ئەمنییانەی لە ناوچەکە روودەدەن.

هاوکات هەر ئەمڕۆ شەممە، ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، عێراق گەشتە ئاسمانیەکانی دەست پێکردەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل هێرشی خۆی بۆ سەر ئێران دەست پێکرد، ئەمەش وەک تۆڵەکردنەوەی بۆ هێرشە بەرفراوانەکەی ئێران بوو کە بە مووشەکی بالیستیک لە 1ی ئەم مانگەدا هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.

سعوودیە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ئێران دەکات
پێت سعوودیە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ئێران دەکات
عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت
دوات عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت
پەیوەندیدر