عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت



وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، بۆ پارێزگاری لە سەلامەتی فڕۆکەوانی مەدەنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی سەرجەم فڕۆکەخانەکان تا کاتێکی نادیار راگیراوان.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان و گەشتە ئاسمانییەکان دەستی کردووە بە پاککردنەوەی ئاسمانی عێراق لە فڕۆکەی هاتوو و رۆشتن و تێپەڕین.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە پێناو پاراستنی ئاسایشی گەشتیاران سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی عێراقیان تا کاتێکی نادیار راگرتووە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، شەوی رابردوو ئیسرائیل چەند بنکەیەکی سەربازی لە تارانی پایتەختی ئێران بۆردوومان کرد و وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، “هەر لایەنێک ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی ئیسرائیل باجەکەی بە قورسی دەدات”.

گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێم دەستیپێکردەوە
پێت گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێم دەستیپێکردەوە
فواد حسێن لەگەڵ ژمارەیەک نوێنەری میدیای فەرەنسی و عەرەبی کۆدەبێتەوە
دوات فواد حسێن لەگەڵ ژمارەیەک نوێنەری میدیای فەرەنسی و عەرەبی کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدر