فواد حسێن لەگەڵ ژمارەیەک نوێنەری میدیای فەرەنسی و عەرەبی کۆدەبێتەوە



فواد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە لە پاریس لەگەڵ نوێنەرانی میدیای دەرەوە و عەرەبی کۆدەبێتەوە
فواد حسێن، ڕۆژی هەینی 25ی تشرینی یەکەمی 2024 جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە،  لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەگەڵ ژمارەیەک نوێنەری میدیای فەرەنسی و عەرەبی کۆبووەوە.

لە میانی دیدارەکەدا وەزیر پێداچوونەوەی بە پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە کرد و جەختی لە پاڵپشتی بەردەوامی عێراق کردەوە بۆ گەلی لوبنان لە بوارە جیاجیاکاندا.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە کێشەی سەرەکی لە پێویستی ئاگربەستدایە، بەو پێیەی بەردەوامی شەڕەکە مەترسی لەسەر سەقامگیری وڵات هەیە.
ڕوونیشی کردەوە، هێرش بۆ سەر فەلەستین، پێشێلکردنی مافی چارەنووسی گەلی فەلەستینە، هەروەها ڕەنگدانەوەی پابەندنەبوونە بە بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش.

هاوکات نیگەرانیی عێراقی لە ئەگەری فراوانبوونی شەڕ لە لوبنانەوە بۆ وڵاتانی دیکە دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە عێراق لە ڕێگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانییەوە هەوڵدەدات ئاگربەستێکی دەستبەجێ لە غەززە و لوبنان بەدەستبهێنێت.
وەزیرەکە ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامە، کە بەڵێننامەی هاوبەش بۆ پاراستنی عێراق لەخۆدەگرێت. جەختیشی لەوە کردەوە کە لایەنی ئەمریکی تێگەیشتنیان لە پێویستی دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێکان دەربڕی. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەتی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی خۆی لەلایەن هەر لایەنێک بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی لایەنەکانی دیکە ڕەت دەکاتەوە، جەختیشی کردەوە کە ئاسمانی عێراق گۆرەپانێکی شەڕ نییە.
سەبارەت بە دۆسیەی ئەو عێراقیانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئەوروپا نیشتەجێن، وەزیرەکە ڕوونیکردەوە کە دانوستانەکان لە نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا بەردەوامە، هەروەها یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ وڵاتانی وەک ئەڵمانیا، نەمسا، سوید، هۆڵەندا واژۆ کراوە بۆ هەماهەنگی گەڕانەوەی خۆبەخشانەی… ئەم کەسانە. دووپاتیشی کردەوە، ئەو ڕێککەوتنانە عێراقییەکان ناگرێتەوە کە بەشێوەیەکی یاسایی نیشتەجێن، بەڵکو پەیوەندی بەو کەسانەوە هەیە کە لە دۆخێکی نایاساییدان و ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا فواد حسێن ئیدانەی ئەو ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەی لە ئەنقەرە کرد و جەختی لە بەهێزی پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا و گرنگیدانیان بۆ هەردوو وڵات کردەوە، سەرەڕای بوونی هەندێک خاڵ کە لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر دەکرێن.
لە چوارچێوەی میوانداریکردنی پەنابەران، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوە ئاماژەیان بەوەدا کە عێراق میوانداری نزیکەی 250 هەزار پەنابەری سوری دەکات لە هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم و UNHCR.
فواد حسێن لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر هاوسۆزی عێراق لەگەڵ گەلی لوبنان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵگەی لوبنانی و عێراق کۆمەڵگەی پێکهێنەرن و هەر گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافییان تێدا کاریگەری لەسەر سەقامگیرییان هەیە.

فواد حسێن لەگەڵ ژمارەیەک نوێنەری میدیای فەرەنسی و عەرەبی کۆدەبێتەوە
پت فواد حسێن لەگەڵ ژمارەیەک نوێنەری میدیای فەرەنسی و عەرەبی کۆدەبێتەوە
هێزی ئاسمانی عێراق مۆلگەیەکی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین بۆردومان دەکات
دوات هێزی ئاسمانی عێراق مۆلگەیەکی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین بۆردومان دەکات
پەیوەندیدر