شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات، كەشی وشك و بێ باران تا هەفتەیەكی دیكە بەردەوام بێت و دەڵێت: لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە بارانی سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە و لە زۆربەی ناوچەكان پەڵە دەدات.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “هەرچەند ڕەشەبا كۆتایی هاتووە و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە، بەڵام بە شەوان گۆڕانکاری ئەوتۆ ڕوونادات و هەست بە سەرما دەکرێت”.
ڕاشیگەیاند، كه‌شی وشك تاهه‌فته‌یه‌كی دیكه درێژه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام دواتر لە كۆتایی مانگ و ناو مانگی 11 به‌تایبه‌تی كه‌شی ته‌ڕ و باراناوی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رتاسه‌ری وڵات.
لەبارەی باران بارینەوە وتی، “کۆتایی ئەم مانگە و بەتایبەت سەرەتای مانگی داهاتوو، بارانی باش لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەبارێت و لە زۆرینەی ناوچەکان پەڵە دەدات”.