سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا كاتی نوێژ بدرێت بە فەرمانبەران لەكاتی دەوامی فەرمیدا.
بەپێی گشتاندنێك، كە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەریكردووە، ئاماژە بەوەكراوە، لەسەر ڕاسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە پێدانی كات بە فەرمانبەران بۆ ئەنجامدانی نوێژ لەكاتی دەوام و كاردا.
جەختیشی كردۆتەوە، بەڕێوەبەرەكان و خاوەنكارەكان بڕیار دەدەن لەكاتەكەی بە لەبەرچاوگرتنی كاتی گرتنی نوێژەكە.