شارەوانی بۆ دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران ئاگادار دەكرێنەوە



سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی ڕایگەیاند، هەزار و 750 پارچە زەوییان بەسەر فەرمانبەرانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیدا دابەشکردوە و ئێستا فەرمانبەرانی ژمارەیەک فەرمانگەی سلێمانی ڕاسپێردراون، کە دەست بەمامەڵەی وەرگرتنی زەوی بکەن.

تەلار نەجات، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وەک قۆناغی یەکەم ڕەزامەندیی نیشانداوە بۆ دابەشکردنی زیاتر لە شەش هەزار و 500 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سلێمانی، لەو ژمارەیە هەزار و 750 پارچە زەوییان دراوەتە فەرمانبەرانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

وتیشی، “لەسەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەر فەرمانبەرێک فۆڕمی پرکردبێتەوە و مەرجەکانی تێدابووبێت زەوی پێدراوە، زەویەکانیش بەشێوەی تیروپشک لە ناوچەی سۆتکە و نزیک هەردوو شاری رۆشنبیران و لاوان دابەشکراوە”.

تەلار نەجات سەبارەت بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی تر وتی، “چوار هەزار و 827 فەرمانبەر ڕەزامەندییان هەیە، داوا لە فەرمانگەکانیان کراوە فەرمانبەرەکانیان دەست بەمامەڵەی وەرگرتنی زەوی بکەن و دوای تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکان ئەوانیش بەشێوەی تیروپشک زەوییەکانیان پێدەدرێت”.

سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی باسی لەوەشکرد، زەوی دابەشکردن بەردەوام دەبێت و ئەوانەی ڕەزامەندییان لەسەر دراوە، ئەوانەن کە زووتر فۆڕمەکانیان چۆتە وەزارەت و وردبینییان بۆکراوە.

لەکۆتایی مانگی ئازاری ئەمساڵ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشبکات و بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەر فەرمانبەرێک 8 ساڵ خزمەتی هەبێت و پیشتر زەوی وەرنەگرتبێت، زەوی پێدەدرێت، ئەو هاوسەرانەش، کە هەردووکیان فەرمانبەرن، زەوی تەنها بەوەیان دەدرێت کەخزمەتی زیاترە، هەروەک ئەو خانەنشینانەی لەکاتی خزمەتیان زەویان پێنەدراوە، فۆڕمیان پرکردوەتەوە و زەوییان پێدەدرێت.

لەسەر پۆستێکی فەیسبووک ٧ کەس برینداربوون
پێت لەسەر پۆستێکی فەیسبووک ٧ کەس برینداربوون
سێ‌ یاسای تایبەت بە “كورد و سوننە و شیعە” دەخرێتە دەنگدانەوە
دوات سێ‌ یاسای تایبەت بە “كورد و سوننە و شیعە” دەخرێتە دەنگدانەوە
پەیوەندیدر