وەزیرێكی یەكێتی دەستی لەكاركێشایەوە



وەزیری ژینگەی عێراق لە پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستی لەكاركێشایەوە و دەبێتە بەرپرسی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی لە بەغدا.

نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق رایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کردووە و لەمەودوا تەنیا خۆی بۆ پۆستە حیزبییەکەی تەرخاندەکات، کە لێپرسراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە لە بەغدا.

دەستلەکارکێشانەوەی نزار ئامێدی لە پۆستە حکومییەکەی لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی راسپاردەکانی کۆنگرەی 5ی یەکێتی و پەیڕەوی هەموارکراوی ناوخۆی حیزبەکەیە، کە ئاماژە بەوەدراوە “سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێویستە خۆیان بۆ کاری مەکتەبی سیاسی تەرخان بکەن و هیچ پۆستێکیان لە دەرەوەی حیزب نەبێت”.

نزار ئامێدی، لە کۆنگرەی 5ی یەکێتیدا بە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و دواتریش وەکو ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا، لە مانگی نیسانی ئەمساڵیشەوە کراوەتە لێپرسراوی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە لە بەغدا.

لەیلا زانا: تروسكایی ئومێد دەركەوت
پێت لەیلا زانا: تروسكایی ئومێد دەركەوت
لقی بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان
دوات لقی بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان
پەیوەندیدر