هێزێكی پەكەكە بەرپرسیارێتی هێرشەكەی ئەنقەرەی گرتە ئەستۆ



پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە”، ئەنجامدانی هێرشەکەی ئەنقەرەی بۆ سەر وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانیی تورکیا لە ئەستۆ گرت، کە بووە هۆی کوژرانی پێنج کەس و برینداربوونی 22 کەسی دیکە.

ناوەندی پاراستنی گەل “نەپەگە”ی سەر بە پەكەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێرشەکەی سەر ناوەندی (TUSAŞ) لە ئەنقەرە لەلایەن تیمێکی “سەربەخۆ”ی هێزی نەمرانەوە کراوە و ئەو هێرشە ماوەیەک زۆر پێش ئێستا پلانی بۆ دانرابوو.

ڕاشیگەیاندووە، هێرشەکە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕۆژەڤی ئێستا تورکیاوە نییە و دژی کارە کۆمەڵکوژییەکانی تورکیا و سیاسەتی گۆشەگیرکردن بووە.

ئەو باڵە سەربازییەی پەکەکە باسی لەوەشکردووە، چالاکییەکە لەلایەن دوو ئەندامیان بە ناوەکانی ئاسیا عەلی ‘مینە سەڤژین ئالچیچەک’ و رۆژگەر هێلین ‘عەلی ئۆرەک’ ئەنجامدرا.

ڕۆژی چوارشەممە 23ـی 10ـی 2024، دوو چەکدار هێرشیان کردەسەر وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانیی تورکیا لە ئەنقەرە کە بە “توساش” ناسراوە، بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران و 22 کەسی دیکە برینداربوون، هەردوو چەکدارەکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە کوژران.

ئیسڕائیل داوای مافی كورد دەكات و شەڕ لەگەڵ لوبنان ڕادەگرێت
پێت ئیسڕائیل داوای مافی كورد دەكات و شەڕ لەگەڵ لوبنان ڕادەگرێت
ئاگادارییەك بۆ مامۆستایان و خانەنشینان و كەمئەندامان
دوات ئاگادارییەك بۆ مامۆستایان و خانەنشینان و كەمئەندامان
پەیوەندیدر