ئاگادارییەك بۆ مامۆستایان و خانەنشینان و كەمئەندامان



بانكی تاجەرۆ ئاگاداری خانەنشینان و كەمئەندامان دەكاتەوە، كە ئەمڕۆ و سبەینێ‌ سەردانیان بكەن بۆ بایۆمەتری و دەشڵێت: مامۆستایانی گرێبەست سەردان نەكەن.

بانكی تانجەرۆ لە سلێمانی لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەورووبەری ئەکەین کەوا ئەمڕۆ هەینی و سبەی ڕۆژی شەممە دەرگای بانکمان کراوەیە بۆ دروست کردنی بایۆمەتری بۆ خانەنشینان و کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت”.

ڕاشیگەیاندووە، مامۆستیایانی کرێ بەست سەردان نەکەن، چونکە بڕیار دەرنەچووە بۆیان دروست بکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرای كردووە، كە زۆربەی كێشەی مووچە و بایۆمەتری مووچەخۆران چارەسەر كراوە.

هێزێكی پەكەكە بەرپرسیارێتی هێرشەكەی ئەنقەرەی گرتە ئەستۆ
پێت هێزێكی پەكەكە بەرپرسیارێتی هێرشەكەی ئەنقەرەی گرتە ئەستۆ
پسپۆڕێكی یاسایی: حزبە بچووكەكان ناتوانن کورسی بەدەستبهێنن و دەتوێنەوە
دوات پسپۆڕێكی یاسایی: حزبە بچووكەكان ناتوانن کورسی بەدەستبهێنن و دەتوێنەوە
پەیوەندیدر