توركیا بۆردومانی ڕۆژئاوای كوردستانی دەستپێكردەوە



توركیا دەستی بە بۆردومانی ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە كەرتە خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتیان كردەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە.

ئەمڕۆ هەینی میدیاکانی ڕۆژئاوی كوردستانا بڵاویانکردەوە “درەنگانی شەوی ڕابردوو تورکیا جارێکی دیکە سنووری چەند گوند و شارێکی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە منداڵێك گیانی لەدەستداوە و دوو منداڵی دیكەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكان، لە بۆردومانەكەی سەر ناوچەكانی ڕۆژئاوا، نەخۆشخانەیەک و سایلۆیەک لە کۆبانێ كراونەتە ەئامانج و ٧ کرێکاری سایلۆكە بریندار بوون.

لای خۆشیەوە، ڕوانگەی سوری بۆ مافەرمانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لە هێرشی دوو ڕۆژی ڕابردووی توركیا بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان تا ئێستا 27 كەس گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە وێستگەی نەوتی عودە لە عاموودێی ڕۆژئاوای کوردستان گڕی گرتووە.

پسپۆڕێكی یاسایی: حزبە بچووكەكان ناتوانن کورسی بەدەستبهێنن و دەتوێنەوە
پێت پسپۆڕێكی یاسایی: حزبە بچووكەكان ناتوانن کورسی بەدەستبهێنن و دەتوێنەوە
كەشناسی پێشبینی بۆ ڕەشەبا و وشكەسەرما بڵاودەكاتەوە
دوات كەشناسی پێشبینی بۆ ڕەشەبا و وشكەسەرما بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر