لاهور شێخ جەنگی: هاتووین بەرەی گەل بین نەک بەرەی ساختەکاری و پاشکۆیەتی



سەرۆكی بەرەی گەل لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کاندیدەکانی حزبەكەی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هاتووین بەرەی گەل بین، نەک بەرەی ساختەکاری و پاشکۆیەتی.

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هیچ پیلان و دیزانێکی پێشوەختە کاندیدانی بەرەی گەل لە خزمەت و پشتیوانی ساردیان ناکاتەوە و بەرەی گەل لە هەموو پیلانێک گەورەترە و نەیارەکانمان لەهەموو کەس باشتر قەبارەی جەماوەری و سەنگی سیاسیی و کۆمەڵایەتی ئێمە دەزانن.

ڕاشیگەیاندووە، “ئێمە هاتووین بەرەی گەل بین، نەک بەرەی ساختەکاری و پاشکۆیەتی”.

جەختیشی كردۆتەوە، ڕێگاکەمان گوڵ ڕێژ نییە و نەفەسی بەردەوامیمان درێژە و ئیرادەشمان لە هەموو کات پتەوترە بۆ بەگژداچوونەوەی ستەمکاری و گەندەڵی و خۆسەپێنی.

كەشناسی پێشبینی بۆ ڕەشەبا و وشكەسەرما بڵاودەكاتەوە
پێت كەشناسی پێشبینی بۆ ڕەشەبا و وشكەسەرما بڵاودەكاتەوە
شوێنی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری دیاریكرا
دوات شوێنی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری دیاریكرا
پەیوەندیدر