نرخی زێڕ دابەزی



دوای ئەوەی نرخەكەی گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژووی خۆیدا، نرخی زێڕ ڕووی لە دابەزین كردەوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوێنێ‌ پێنج شەممە نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژووی خۆیدا، كە نرخی یەك ئۆنسە بوو بە 2 هەزار و 742 دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ نرخەكەی دابەزیوەتەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە دابەزیوە بۆ 2 هەزار و 727 دۆلار و هەروەها بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلاریش نرخی زێڕ زیاتر دابەزیوە.

وتیشی، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 683 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 598 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 513 هەزار دینارە.

 

داهاتی سلێمانی كەمی كرد
پێت داهاتی سلێمانی كەمی كرد
دوو حزبی هەرێم بڕیارى نەچوونە ناو پەرلەمان دەدەن
دوات دوو حزبی هەرێم بڕیارى نەچوونە ناو پەرلەمان دەدەن
پەیوەندیدر