مایکرۆسۆفت: هاککەرەکانی ئێران سایتەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا دەکەنە ئامانج



کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند: گروپێکی هاککردنی ئێرانی بەدواداچوون بۆ ئەو ماڵپەڕ و میدیا ئەمریکییانە دەکەن کە پەیوەندییان بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکاوە هەیە .

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو هاککەرانە و پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە، سیخوڕی و پشکنینیان بۆ چەندین ماڵپەڕی “پەیوەندیدار بە هەڵبژاردن”  ئەنجامداوە.

لای خۆشیەوە وتەبێژی نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، “ئەو جۆرە تۆمەتانە بەتەواوی بێ بنەمان و ڕەتی دەکەینەوە”.

هاوکات وتیشی: ئێران هیچ پاڵنەر و نیازێکی نییە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا بکات.

بە گوتەی بەرپرسانی ئەمەریکا، ڕاستە ئەم پرۆسەیە هەرگیز کاریگەری لەسەر سیستمی دەنگدانی تاکەکەسی نەبووە، بەڵام ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی ئاژاوە و سەرلێشێواوی و گومان بووە.

مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە سکاڵایان لە دژی 3 ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران تۆمارکردووە، کە پەیوەندی بە هەوڵەکانی هاککردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ بە شێوەی ئەلیکترۆنی هەیە، هەروەها هەوڵێک هەیە بۆ تێکدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە بڕیارە لە 5ی تشرینی دووەم ئەنجام بدرێت.

بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە لەلایەن دادگای واشنتۆنەوە بڵاوکراونەتەوە، هاککەرەکان “هەڵمەتێکی هاککردنی بەرفراوانیان ئامادەکردووە و بەشداریان کردووە” کە تەکنیکەکانی ئەندازیاری کۆمەڵایەتییان بەکارهێناوە بۆ چوونە ناو هەژماری بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا و کەسانی پەیوەست بە هەڵمەتە سیاسییەکان.

مایکرۆسۆفت: هاککەرەکانی ئێران سایتەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا دەکەنە ئامانج
پت مایکرۆسۆفت: هاککەرەکانی ئێران سایتەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا دەکەنە ئامانج
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:هێرشەكان لە رۆژئاوای كوردستان كاریگەری لەسەر دانیشتوان و ژێرخانی ئەو ناوچەیە هەیە
دوات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:هێرشەكان لە رۆژئاوای كوردستان كاریگەری لەسەر دانیشتوان و ژێرخانی ئەو ناوچەیە هەیە
پەیوەندیدر