وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:هێرشەكان لە رۆژئاوای كوردستان كاریگەری لەسەر دانیشتوان و ژێرخانی ئەو ناوچەیە هەیە



ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكان زۆر نیگەرانە لە هێرشەكانی سەر رۆژئاوای كوردستان، كە كاریگەری لەسەر دانیشتوان و ژێرخانی ئەو ناوچەیەو  ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانان بۆ شكستی هەمیشەیی داعش هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، “ئاگاداری دۆخەکەین و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی رۆژئاوای كوردستان دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەموو لایەنەکان رێز لە ناوچە ئارامەکان بگرن و بیانپارێزن.

هاوکات جەختیشیکردەوە، دەبێت چالاکییە توندوتیژییەکان کەمبكرێنەوە،لەو چوارچێوەیەشدا داوای وەستاندنی هێرشەكان و پاراستنی هاوڵاتییانی كرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممەوە، تورکیا بۆردومانێكی توندی بە فڕۆكە و توپخانەكان كردۆتە سەر ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، كە بۆتە هۆی زیانگەیاندن بە زۆرێك لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان، و زیانی گیانی لێكەوتۆتەوە.

مایکرۆسۆفت: هاککەرەکانی ئێران سایتەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا دەکەنە ئامانج
پێت مایکرۆسۆفت: هاککەرەکانی ئێران سایتەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا دەکەنە ئامانج
بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا نرخی نەوت و زێڕ لە هەڵکشاندایە
دوات بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا نرخی نەوت و زێڕ لە هەڵکشاندایە
پەیوەنیدر