شارەوانیی سلێمانی بەردەوامە لە لێکردنەوەی پۆستەر و ڕیکلامی کاندید و لایەنە سیاسییەکان



شارەوانیی سلێمانی لە هەڵمەتی كۆكردنەوەی فلێكس و وێنەی كاندیدی قەوارە سیاسییەكانی بەردەوامە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمەكانمان لە بەشی خزمەتگوزاری بۆ ێگریکردن و ڕوونەدانی كارەساتی نەخوازراو و پاكڕاگرتنی شۆستەو شەقامەكان، هەستان بە كۆكردنەوەی چەندین ڕیكلام و وێنەی كاندیدی لایەنەكان، كە بەشێكیان بەهۆی خێرایی باوە لەم چەند رۆژەدا بووبوونە کێشە لە ڕێگاوبانەکان.

شارەوانیی سلێمانی وتیشی، “داوا لەسەرجەم لایەن و كاندیدەكان دەكەین هەستن بە لێكردنەوە و كۆكردنەوەی وێنەو پۆستەرەكانیان لەسەر شۆستە و شەقامەكان لە ماوەی یاساییدا”.

ئەمە لە کاتێکدایە بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە 25ی ئەیلوول دەستیپێکرد و تاوەکو 15ـی تشرینى یەکەم بەردەوام بوو، دەنگدانى تایبەت لە 18ـی تشرینى یەکەم و دەنگدانى گشتى دوو رۆژ دواتر لە 20ی تشرینی یەکەم ئەنجام درا.

بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا نرخی نەوت و زێڕ لە هەڵکشاندایە
پێت بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا نرخی نەوت و زێڕ لە هەڵکشاندایە
ئیسرائیل دامەزراوەکانی بەرهەمهێنان و هەڵگرتنی چەکی حیزبوڵڵای کردە ئامانج
دوات ئیسرائیل دامەزراوەکانی بەرهەمهێنان و هەڵگرتنی چەکی حیزبوڵڵای کردە ئامانج
پەیوەندیدر