وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلە بایەی ئاشکراکرد و دەڵێت”پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن”.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 21ـی تشرینی یەکەم وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ سبەینێ هەینی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەراورد بە ئەمڕۆ پێنجشەممە پلەکانی گەرما (1 تا 2) پلە بەرزتر دەبێت.
ئاشكرایكردوە، خێراى با لەنێوان لەسەرخۆ و مامناوەند لەنێوان (10 – 20) کم/کاتژمێر و ئاراستەكەشی لە باکوری خۆرهەڵاتەویە.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینییەکان بۆ پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرەیە:
هەولێر : 24 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 24 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 25 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 25 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 8 پلەى سیلیزى
سۆران : 22 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى