بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ لە بەشێكی ناوچەكانی هەرێم باران بارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت، هەروەها ئەگەری دروست بوونی تەم ومژ هەیە زیاتر لەناوچە بەرزەكاندا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆدوو شەممە 9 – 1 – 2023 ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی كەمی پچڕپچڕ ، بەفر لەناوچە شاخاوویەكان بەتایبەتی ناوچە سنووریەكانی باكوور , لەناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی (پارێزگای سلێمانی) هەرێم ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت بەتایبەتی لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ , پاشان كەش بەرەو سەقامگیر بوون دەچێتەوە بۆكاتەكانی ئێوارە , هەروەها ئەگەری دروست بوونی تەم ومژ هەیە زیاتر لەناوچە بەرزەكاندا.
لە بارەی پلەكانی گەرماوە بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، پلەی گەرمی پێشبینیكراو نزم دەبێتەوە بەگشتی بۆ ئەم شەو بە (2-3) یلە وە بەرزترین پلەش بۆ ئەمڕۆ لەزۆر بەی ناوچەكان نزیك دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ تەنها ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم نەبێ كەمێك نزمتر دەبنەوە .
باس لە ئەوەش كراوە، سبەینێ سێ شەممە 10 – 1 – 2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت , ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە بەتایبەتی لەكاتەكانی بەیانی زوودا، پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبنەوە، لە ناوچە شاخاوییەكانی سنوور نزمتر دەبنەو بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ . مەودای بینین لە نێوان ( 8 – 9 ) كم دەبێت لەكاتی دروست بوونی تەم لەنێوان (3-5 ) كم دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
دهۆك : 11 پلەی سیلیزی
كەركوك : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 10 پلەی سیلیزی
سۆران : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 14 پلەی سیلیزی