نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێم وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا دەکات و دەڵێت”هەفتەی داهاتوو دابەشدەکرێت”.
عەلی ڕەووف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێم ڕایگەیاند، بوپێی نووسراوى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران دەبوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەی میلاکات دابەشبکرێت، بەڵام پرۆسەکە دواکەوت بۆ هەفتەی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
لەلایەکی ترەوە کارۆخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرایکرد، سەرجەم رێکارە داراییەکانى مامۆستایانى گرێبەست لە وەزارەتەکانى دارایى و پەروەردە تەواو بوون و ئەمڕۆ گشتاندنیان بۆ دەکرێت و سەرەتاى هەفتەى داهاتوو مووچەى مانگى ئەیلوولى مامۆستایانى گرێبەست دابەشدەکرێت.
رۆژى 25ـی ئابى 2024، حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا، مامۆستایانى وانەبێژ بکات بە گرێبەست کە ژمارەیان نزیکەى 38 هەزار مامۆستایە.