سەرۆک کۆماری تورکیا پەیامێکی بەبۆنەی هێرشە چەکدارییەکی دوێنی بڵاوکردەوە و دەڵێت”هەتا خوێنڕێژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕانەگیرێت، ناتوانرێت باس لە ئاشتیی و گەشەپێدان بۆ داهاتوو بکرێت”.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا لە میانی بەشداری کردنی لە دانیشتنی درێژکراوەی بریکس پڵاسدا کە لە چوارچێوەی لووتکەی بریکس بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، ئەو هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانەی کرایە سەر (TUSAŞ) پێداگریی و ئیرادەی تورکیا بۆ لەناوبردنی تیرۆر بەهێزتر دەکات”.
ئەردۆغان ڕایگەیاند، سوپاسی هەموو ئەو دۆستانەمان دەکەم کە بەهۆی ئەو کردە تیرۆریستییە ناپاکەی دوێنێ لە ئەنقەرە ئەنجامدرا پرسە و سەرەخۆشیان ناردووە و هاودەنگیی خۆیان نیشانداوە، ئەو هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیەی کرایە سەر (TUSAŞ) پێداگریی و ئیرادەی تورکیا بۆ لەناوبردنی تیرۆر بەهێزتر دەکات”.
هەروەها تیشکی خستەسەر ئەوەی کە لەبەردەم کۆمەڵە تەحەدایەکی جددیدان کە کاریگەرییەکانیان لە هەموو بوارێکدا هەستی پێدەکرێت هەر لە ئابووریی هەتا ئاسایش، لە نادادپەروەریی جیهانییەکانەوە هەتا گۆڕانی کەشوهەوا، لەبەرئەوە دیاری کردنی تەوەری “بەهێزکردنی فرەلایەنی بۆ گەشەپێدان و ئاسایشی جیهانی دادپەروەرانە” بۆ لووتکەکە زۆر گرنگ و لە جێی خۆیەتی.
ڕاشیگەیاند، ”لە ژینگەیەکی لەم شێوەیەدا وەک تورکیا بە دروشمی ‘دەکرێت جیهانێکی دادپەروەرتر بەردەست بێت’ کار دەکەین، گرنگی دەدەین بە کۆبوونەوە لەگەڵ دۆستەکانمان لە پلاتفۆرمە هەمەلایەنەکاندا و دۆزینەوەی چارەسەری عەقڵانە بۆ ئەو کێشە هاوبەشانەی پەیوەندی بە هەموومانەوە هەیە.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، هەتا خوێنڕێژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕانەگیرێت، ناتوانرێت باس لە ئاشتیی و گەشەپێدان بۆ داهاتوو بکرێت.
وتیشی “تەنیا بە بەدیهێنانی ئارامیی و ئاسایش لەودیو سنوورەکانمان، دەتوانرێت شیرازە و گەشەپێدانێکی دادپەروەرانە بەدیبێت”.